ژنێکی کورد لەلایەن براکانییەوە بە چەقۆ کوژرا
  2021-12-04       1103       

ژنێکی تەمەن 33 ساڵ لە گوندی “باوەزێڕ”ی سەر بە شاری سنە، لەلایەن براکانییەوە بە پاساوی شەرەف بە چەقۆ کوژرا.

ئاوێنه‌: ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاشكرایانکردووە، “ئەو ژنە ناوی سەحەر ڕەزایی بووە و دایکی دوو منداڵە، بەڵام بەهۆی ئەوەی براکانی گومانی بوونی پەیوەندییان لێکردووە، بە چەقۆ کوشتوویانە”.

ئەو ژنە گەنجە ماوەی دوو ساڵە مێردەکەی مردووە و سەرپەرشتیی منداڵەکانی لە ئەستۆدا بووە و بەخێویکردوون.

بەپێی زانیاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، پرسەی ژنەکە بەبێ بوونی هیچ ڕێوڕەسمێک بەڕێوەچووە و ڕێگەیان نەداوە هیچ کۆبوونەوەیەک بۆ کوژرانی بکرێت.

ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ پێشتر ڕایگەیاندبوو، لە ماوەی تەنها ساڵێکدا 44 ژن و کچی کورد لەلایەن کەسوکاریانەوە کوژراون و زیاتر لە 10 حاڵەتی کوشتنەکانیش پەیوەندییان بە پاساوی “شەرەف پارێزی”ـیەوە هەبووە.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×