قوباد تاڵەبانی: لە هیچ كەسێكی قبوڵناكەین روبەڕوی كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان ببێتەوە
  2021-12-05       571       

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم، ئەمڕۆ یەكشەممە، سەردانی بریندارەكانی روداوەكەی شەوی رابردوی گەڕەكی تانجەرۆی لە نەخۆشخانە كردو رایگەیاند، لە هیچ كەسێكی قبوڵ ناكەین روبەڕوی كارمەندانی دەزگا ئەمنییەكان ببێتەوەو خۆم بە شەخسی چاودێری ئەم دۆسیەیە دەكەم هەتا تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات.

ئاوێنە: قوباد تاڵەبانی، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، لە لاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك نوسیویەتی"لە‌ھە‌ردو نە‌خۆشخانە‌ی شارو شۆڕش، سە‌ردانی بریندارەکانی روداوە‌كە‌ی شە‌وی رابردوی سلێمانیم كرد، كە‌ لە‌كاتی راپە‌ڕاندنی ئە‌ركی سە‌رشانیان بۆ دە‌ستگیركردنی تۆمە‌تبارێك بەکەیسی توندوتیژی خێزانی، بریندارکران.

وتوشیەتی"بە‌ڵێنی ئە‌وە‌م پێدان؛ ئە‌و تۆمە‌تبارە‌ كە‌ بە‌داخە‌وە‌ ئە‌فسە‌رێكی شە‌ھید كردو سێ كارمە‌ندی بریندار كرد، دە‌ستگیر بكرێت."

جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم جەختی كردۆتەوە كە "كارمە‌ندانی دە‌زگا ئە‌منییە‌كان مایە‌ی شانازی و تە‌قدیركردنن و ئە‌وان ھۆكارن بۆ پاراستنی ئارامی شار، لە‌هیچ كە‌سێکی قبوڵ ناكە‌ین روبە‌ڕویان ببێتە‌وە‌و خۆم بەشەخسی چاودێری ئەم دۆسیەیە دەکەم هەتا تاوانبار بە سزای یاسایی خۆی دەگات."

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×