2021-12-05   449     
وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 210 كەسی دیكە توشی كۆرۆنا بون و هاوكات 12 توشبوی دیكەی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە هەولێر بون.
ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.
بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا چوار هەزارو 234 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا كەمتر بوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك 210 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و 403 توشبوش چاكبونەتەوە.
وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا 12 توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 5 لە هەولێر، 2 لە سلێمانی، 3 لە دهۆك، ، 2 لە گەرمیان.
دەقی راگەیەندراوەكە:
