دیلۆیت هەناردەو داهاتی نەوتی هەرێمی لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا ئاشكراكرد
  2021-12-08       475       

كۆمپانیای دیلۆیت، ئەمڕۆ چوارشەممە، راپۆرتی خۆی بۆ چارەکی یەکەم و دوەمی ئەمساڵ تایبەت بە وردبینیی كەرتی نەوت و گاز لە هەرێمی كوردستان بڵاوکردەوە.

ئاوێنە: بەپێی راپۆرتەكە، لە ماوەی نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان 77.35 ملیۆن بەرمیل نەوتی لە ڕێگای بۆڕی، هەناردەی دەرەوە کردوەو هەروەها 3.95 ملیۆن بەرمیل بۆ پاڵاوگە ناوخۆییەکان تەرخان کراوە.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەكە لەنیوەی یەكەمی ئەمساڵدا، 76.869 ملیۆن بەرمیل لە نەوتی خاوی هەناردەکراو گوازراوەتەوە لەلایەن فرۆشیارانەوە لەڕێی بەندەری جەیهان بە تێکڕای نرخی 53.446 دۆلار بۆ یەک بەرمیل.

راپۆرتەكە ئاشكراشیكردوە كە لە نیوەی یەکەمی ساڵی 2021دا، حکومەتی هەرێمی کوردستان 4.1 ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی هەناردەکراوی نەوتی خاوی بەدەستهێناوە.

وتوشیەتی، لە دوای دانەوەی شایستەکانی مانگانەی بەرهەمهێنەرانی نەوت و بەکاربەرانی بۆرییەکان و کڕیاران، حكومەتی هەرێم 1.737 ملیار دۆلاری وەک سافیی داهاتەکانی نەوتی خاوی بۆ ماوەتەوە.

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی کانونی دووەمی ٢٠٢١ تاکو ٣١ی ئاداری ٢٠٢١

بەرهەمی نەوت و هەناردە و بەکاربردن و داهات لە ماوەی ١ی نیسانی ٢٠٢١ تاکو ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢١

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×