هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان کرد
  2022-01-12       586       

بەگوێرەی پێگە هەواڵییە ناوخۆییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان، کاروانێکی نوێی هاوکاریی سەربازیی‌و لۆجستیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی دژ بەداعش بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا گەیشتۆتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا له‌پارێزگای حەسەکە لەڕۆژئاوای کوردستان.

ئاوێنە: تۆڕی هەواڵیی "نەهر میدیا" بڵاویکردۆتەوە، کاروانە سەربازییەکەی ئەمریکا لە35 بارهەڵگر پێکهاتون کە کەلوپەلی سەربازیی‌و لۆجیستیان هەڵگرتوەو چەند تانکەرێکی گواستنەوەی سوتەمەنیشیان لەگەڵدا بوە، کاروانەکەش ڕویانکردۆتە بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لەباکوری ڕۆژهەڵاتی حەسەکە.

باس لەوەشکراوە، ڕەوانەکردنی ئەو کاروانە سەربازییە نوێیە بۆ بەهێزکردنی بنکە سەربازییەکانی سەر بە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتییە لەناوچەکەدا.

لەماوەی ڕابردوشدا هێزەکانی ئەمریکا چەندین کاروان پشتیوانی سەربازیی‌و لۆجستیان رەوانەی کێڵگە نەوتییەکانی عومەر لەگوندەواری دێرەزووری ڕۆژهەڵات کرد، بەتایبەت لەدوای هەڵکشانی ئاستی گرژییەکانی نێوان هێزەکانی ئەمریکاو میلیشیا چەکدارییەکانی سەر بەئێران لەناوچەکەدا.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×