لاهور شێخ جه‌نگى له‌په‌ڕه فه‌رمیه‌كانى خۆى له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، پاشگرى هاوسه‌رۆكى له‌ناوه‌كه‌ى كرده‌وه.
ئاوێنه: پێشتر لاهور شێخ جه‌نگى، لەهەموو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه فه‌رمیه‌كانى تایبه‌ت به‌خۆى، پاشگرى هاوسه‌رۆكى دانابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ ئه‌و پاشگره‌ى لێكرده‌وه‌و ته‌نها نوسراوه لاهور شێخ جه‌نگى.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، پێشتر به‌گوێره‌ى بڕیارێكى مه‌كته‌بى سیاسى، بافڵ تاڵه‌بانى كه هاوسه‌رۆكى یه‌كێتیه، لاهور شێخ جه‌نگى له‌یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستان دورخسته‌وه.
له‌ڕۆژى 8ى ته‌مموزى ساڵى 2021وه تائێستا یه‌كێتى به‌ده‌ست كێشه ناوخۆییه‌كانى ده‌ناڵێنێت‌و تائێستا به‌چاره‌سه‌رنه‌كراوى ماونه‌ته‌وه‌و ئێستا‌و دوای شەش مانگیش له‌و ململانێیانه، لاھور شێخ جەنگی پاشگرى ھاوسەرۆکی لەخۆی کردەوە.