مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی: ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین
  2022-01-14       383       

مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی دیموكراتی كوردستان لە ڕاگیەنراوێکدا رایگه‌یاند، "ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین و پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە." 

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كەی مه‌كته‌بی سیاسی پارتیدا هاتووه‌،  "پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن."   

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:  

دووبارە رەفتاری ناڕەوا و دوور لە ئەخلاقی سیاسی و پێکەوەژیان و دژ بە یاسا بەرامبەر بارەگای پارتیمان لە بەغدا و چەند لایەنێکی سیاسی دیکە ئەنجامدرا و ھێرش کرایە سەریان. ئێمە لە مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان ھێرشکردنە سەر بارەگای پارتیمان و بارەگای لایەنەکانی دیکە بەکارێکی تێکدەرانە دەزانین و ئیدانەیان دەکەین، بە ئەنجامدەران و خاوەنی ئەم جۆرە کردەوانەش دەڵێین، ئەو ئسلوب و رەفتارانەتان رێگای چارەسەری کێشەکان نین بەڵکو بارودۆخەکە زیاتر ئاڵۆز دەکەن.  

پێویستە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حکومەتی فیدڕاڵی بکەری ئەم ھێرشانە بدۆزنەوە و بەگوێرەی یاسا سزا بدرێن، ھەروەھا پاراستنی بارەگا و کادیرانی حزبمان و لایەنە سیاسیەکانی دیکەشیان لەئەستۆ دایە و پێویستە بیانپارێزن.  

مەکتەبی سیاسی  

پارتی دیموکراتی کوردستان  

14ـی کانوونی دووەمی 2022  

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×