کەشناسی هه‌رێم: پلەكانی گەرما بۆ ژێر سفر دادەبەزن
  2022-01-14       689       


کەشناسی هه‌رێم ڕایدەگەیەنێت، شەپۆلێکی باران و بەفر و سەرما ڕوو لە هەرێم دەکات و بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردوام دەبێت و هەروەها، سایتە جیهانییەكانی بواری كەشوهەوایش پێشبینی دابەزینی پلەكانی گەرما دەكەن بۆ ژێر سفر.

ئاوێنه‌: بژار ئەکرەم، لێپرسراوی پێشبینییەکان لە بەڕێوبەرایەتی کەشناسی بومەلەرزەزانی هەرێم  ڕایگەیاند، کاریگەریی ئەو پاڵە پەستۆیانەی ڕووی لە ناوچەکانی هەرێم کردووە بەردەوام دەبێت، بارانی بەخوڕ و بەفریش لەناو سەنتەری شارەکانی دهۆک و سلێمانی و هەولێر دەبارێت.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوودا بارستە هەوایەکی سارد روو لەناوچەکە دەکات و پلەکانی گەرما بۆ ١٢پلەى ژێر سفر دادەبەزێت.

لەبارەی ڕێژەی بارانبارین لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە پارێزگای سلێمانی ١٩١ ملم، لە هەولێر ١٢٧ ملم، لە دهۆک ٧٦ ملم ، لە هەڵەبجە ٢١٧ ملم بارانباریووە.

هەروەها، سایتە جیهانییەكان بواری كەشوهەوا پێشبینی دەكەن پلەكانی گەرمیا لە ناوچەكانی هەرێم دابەزێت بۆ 10 تا 20 پلەی ژێر سفر.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×