دواى ئه‌وه‌ى پێشمه‌رگه‌یه‌كى مه‌كته‌بى سیاسى یه‌كێتى به‌هۆى ڕه‌خنه‌گرتن له‌مه‌سرور بارزانى له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منیه‌وه ده‌ستگیركرا، یه‌كه‌م كاردانه‌وه له‌فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان به‌رامبه‌ر بارزانى نیشاندراو په‌رله‌مانتارێك ده‌ڵێت:"سەرۆکی حکومەت خۆت بچوک مەکەوە"، ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت، "تەنها بۆ ڕازیبونت خۆم دێنمە ڕێزی تۆ کە موچەکەم بەقەد یەک لەسەر بیستی مەسروفی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانت نابێت، ئیتر با بەزاندنی هێڵی سور بەس بێت".
ئاوێنە: هاوڵاتیەک کە خەڵکى هەولێرەو ناوى كاروان عه‌بدولواحیدەو میدیاى یەکێتى ڕایگەیاندبوو، پێشمه‌رگه‌ى مەکتەبى سیاسى یه‌كێتى نیشتیمانى كوردستانه لەشارى هەولێرو هاوكات كارى كڕین‌و فرۆشتنى ئۆتۆمبێل ده‌كات، چه‌ند ڕۆژێك له‌مه‌وبه‌ر بۆ كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن له‌باره‌ى گرێبه‌ستى ئه‌لیكترۆنیه‌وه ڕه‌خنه‌ى له‌حكومه‌ت‌و خودى مه‌سرور بارزانى سه‌رۆكى حكومه‌ت گرتبوو.
ئەو پێشمەرگەیە وتبوى:"ئه‌م سه‌رۆك وه‌زیرانه به‌س له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى فه‌قیرو هه‌ژار نییه‌و ته‌نها بۆ پاره كۆكردنه‌وه هاتوه"، له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا ڕۆژى 16ى ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن هێزێكى ئه‌منى له‌گه‌ڕه‌كى به‌هارى نوێ له‌شارى هه‌ولێر ده‌ستگیركرا.
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتارى فراكسیۆنى یه‌كێتى له‌په‌رله‌مانى كوردستان په‌یامێكى توندى ئاراسته‌ى مه‌سرور بارزانى كردوه‌و داوای لێكردوه، "سەرۆکی حکومەت خۆت بچوک مەکەوە".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ى یه‌كێتى نوسیویه‌تى:"هاوڵاتیەک موچەکەی کەمتر لە750هەزار بێت کامێرا بچێتە لای بەهۆی خراپی گوزەرانی‌و ئەو هەموو فشارەی حکومەت دروستیکردوە لەدواکەوتنی موچەکەی‌و زۆری باج‌و ڕسومات‌و پارەی کارەبای مۆلیدەو کارەبای حکومەت‌و پارەی ئاو‌و بێ نەوتی‌و ساردی زستان، چۆن دڵت هات هەڵبکوتیتە سەری‌و بیگری‌و لەسوچی زیندان توندی بکەیت، دەبا ڕەخنە بگرێت دەبا دڵی خۆی بەتاڵبکاتەوە، ئەوەندەش ڕەوا نا‌بینیت بەهاوڵاتیەکانت؟".
په‌رله‌مانتاره‌كه‌ى یه‌كێتى بۆ بارزانى ده‌ڵێت:"ئەو لەپای ئەو هەموو زوڵمە بەرامبەری دەکرێ بەناوی ڕێنمایی‌و یاسا‌و بڕیاری حکومەت جوێنمان پێبدات کە من‌و تۆ تێر‌و ئەو برسی؟ تەنها بۆ ڕازیبونت من خۆم دێنمە ڕێزی تۆ کە موچەکەم بەقەد یەک لەسەر بیستی مەسروفی بەنزینی ئۆتۆمبێلەکانت نابێت، ئیتر با بەزاندنی هێڵی سور بەس بێت".
داواشده‌كات، "ئیتر با ترساندن‌و تۆقاندن بەس بێت، با هاوڵاتیان ئەگەر گلەییان هەبێت یان ڕەخنەیان هەبێت، بەقەد گەروی خۆی هاوار بکات، دە با گوێیان لێ بگیرێ نەک بگیرێن، دە با هەست بەئازادی‌و ئاسایش‌و ئارامی بکات، نەک لەزیندان بکرێت، هاوڵاتیانی کوردستان زۆریان ئازار کێشا، تا ئێمەیان هێنایە سەرحوکم، ئازاردانیان ئازامان ئەدات، تکایە ئازادیان بکە تا ئازاد بژین، ئازاری ئەمڕۆی ئەوان، ئازاری سبەی من‌و تۆیە، ئۆباری گەورەش سبەی لەئەستۆی تۆیە".