بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینیه‌كانى بۆ ئه‌مڕۆو سبه‌ینێ چوارشه‌ممه ئاشكراكردوه‌و ڕایگه‌یاندوه، شه‌پۆلێكى دیكه‌ى به‌فربارین هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه.
ئاوێنە: ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی‌و بومەلەرزەزانیی هەرێم وتویه‌تى:"ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵە بەگشتى، به‌ڵام سبەینێ شەپۆڵێکى بەفربارین تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە پێشبینى هاتنى کاریگەرى ئەم شەپۆلەش لەکاتەکانى دواى نیوەڕۆ دەبێت".
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، "بارستە هەوایەکى جەمسەرى زۆر سارد یاوەرى ئەم نزمە پاڵە پەستۆیە دەکات، بۆیە شێوازى دابارین لەزۆربەى کاتەکان بەبەفر دەبێت".
ئاشكراشیكردوه، "سەنتەرى پارێزگاكانى (سلێمانى، دهۆک‌و هەڵەبجە) بەفر بارینى دەبێت لەگەڵ تەواوى یان زۆربەى قەزاو ناحیەکانى نزیك له‌ناوچە شاخاوییەکان‌و سەنتەرى هەولێریش سەرەتا نمە بارانى دەبێت بەتێکەڵى لەگەڵ بەفربارین پاشان لەگەڵ زیادبونى کاریگەرى ئەم بارستە هەوا ساردە دەگۆڕێت بۆ بەفربارین لەماوەى کاریگەرى ئەم شەپۆلە سەنتەرى شارى که‌رکوک ئەگەرى بەفربارین بەتێکەڵى لەگەڵ بارانى دەبێت".
ئه‌وه‌ش هاتوه، "بۆ ڕۆژى پێنجشه‌ممه‌ش لەکاتەکانى شەو کاریگەرى ئەم شەپۆلە کۆتایى دێت‌و كه‌شوهه‌وا ئاسایی ده‌بێته‌وه".