پارتی: 180 دەنگمان بۆ پاڵێورای سەرۆككۆمار كۆكردووەتەوە
  2022-01-19       1353       

شوان محەممەد، بەرپرسی لقی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا ئاشكرای كرد، زیاتر لە 180 دەنگیان بۆ پاڵێوراوی سەرۆككۆمار مسۆگەرە.

شوان محەممەد لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتویەتی، ئەگەر پارتی پاڵێوراوی خۆی هەبێت "مسۆگەرە"، چونكە دەتوانێت زیاتر لە 180 دەنگ بۆ پۆستی سەرۆككۆمار بەدەستبهێنێت.

باسی لەوەش كردووە، دوو بژاردەیان داوەتە یەكێتی، یاخود دەبێت رێكبكەون یاخود هەرلایەنە و بە پاڵێوراوی خۆی بچێتە كێبڕكێوە و یەكێتی ئەنجامەكە قبوڵبكات.
ئەمەش لەكاتێكدایە، یەكێتی نیشتمانی كوردستان سورە لەسەر وەرگرتنی پۆستی سەرۆككۆمار و بە پشكی خۆی دەزانێت و پارتیش داوای رێككەوتن دەكات لەو بارەیەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×