ئەمریكا ئامادەیی خۆی بۆ دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئێران راگەیاند
  2022-01-24       659       

ئاژانسی فرانس پرێس، ئەمشەو دوشەممە، لەزاری بەرپرسێكی ئەمریكییەوە بڵاویكردۆتەوە كە واشنتۆن ئامادەی ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆو خێرایە لەگەڵ ئێران.

ئاوێنە: ئەوەش لەكاتێكدایە، ئەمڕۆ دوشەممە، ئەمیر عەبدولاهیان، لە "كۆنفرانسی نەتەوەیی ئێران و دراوسێكانی"دا كە لە تاران بەڕێوەچو رایگەیاند، ئەگەر پێویست بێت ئامادەین دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریكا ئەنجام بدەین.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

وەزیری دەرەوەی ئێران ئەوەشی خستەڕو، لایەنی ئەمریكی لەچەندین رێگاوە پەیامی بۆ ئێران ناردوە كە خوازیاری ئەنجامدانی دانوستانی راستەوخۆن لەگەڵ تاران.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران بە ئاژانسی فرانس پرێسی وتوە، دیداری راستەوخۆ، كاریگەری زیاترەو رێگە خۆشدەكات بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتنی خێرا.  

ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئایەتوڵا عەلی خامەنەیی، دانوستانی راستەوخۆی لەگەڵ ئەمریكا تا گەڕانەوەی واشنتۆن بۆ رێككەوتنە ئەتۆمییەكە، قەدەغەكردبو.

لەمانگی 4ی ساڵی رابردوەوە، دانوستانەكان بە سەرپەرشتی یەكێتی ئەوروپا لە ڤیەننا بەڕێوەدەچن بۆ زیندوكردنەوەی رێككەوتننامەی ئەتۆمی ئێران لەدوای كشانەوەی ئەمریكا لەو رێككەوتنە لەساڵی 2018داو لەسەردەمی ئیدارەكەی دۆناڵد ترەمپدا.

دانوستانەكانی ڤیەننا، بەڕەسمی لەنێوان ئێران لەلایەك و روسیا، چین، بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیا لەلایەكی تر، بەڕێوەدەچن.

زۆرترین بینراو
© 2023 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×