عامری بۆ وەفدی یەكێتی: چارەسەرێك بۆ ناكۆكی نێوان دو لایەنی هاوكێشەكە لە هەرێم بدۆزرێتەوە
  2022-01-27       1297       

هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ وەفدی باڵای یەكێتی لە بەغدا، جەختی كردۆتەوە كە پێویستە چارەسەرێك بۆ ناكۆكییەكانی نێوان هەردو لایەنی هاوكێشەكە لە هەرێمی كوردستان بدۆزرێتەوە، وتوشیەتی، بەردەوامی ناكۆكییەكان و ئاڵۆزكردنیان، رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی عێراق دەبێت.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ پێنجشەممە، هادی عامری پێشوازی كردوە لە وەفدی باڵای یەكێتی بەسەرۆكایەتی بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، لە كۆبونەوەكەدا گفتوگۆ كراوە لەبارەی رێگەكانی چارەسەركردنی ئەو بنبەستە سیاسییەی هاتۆتە ئاراوەو تەئكید لەسەر بەردەوامی دیالۆگ و لێكتێگەیشتنەكان كراوەتەوە بۆ گەیشتن بە ئەنجامی واقیعی و قبوڵكراو پاڵپشت بەو چوارچێوە دەستوری و نەریتە سیاسیانەی كە پڕۆسەی سیاسییان لەسەر بونیادنراوە.

هەر بەگوێرەی راگەیەندراوەكە، عامری جەختی لە پێویستی دۆزینەوەی چارەسەرێكی بۆ ناكۆكییەكانی نێوان هەردو لایەنی هاوكێشەكە لە هەرێمی كوردستان كردۆتەوەو وتوشیەتی، بەردەوامی ناكۆكییەكان و ئاڵۆزكردنیان رەنگدانەوەی لەسەر تەواوی عێراق دەبێت.

هەروەها بەپێی بەیاننامەكە، لای خۆیەوە وەفدی یەكێتی جەختی كردۆتەوە لەسەر پێویستی یەكخستنی دیدە سیاسییەكان و بەردەوامیی گفتوگۆكان بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×