ئاماری نوێی كۆرۆنا لە هەرێم: توشبون و مردن زیاتر هەڵكشان
  2022-01-28       586       

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، رایگەیاند، لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا ژمارەی توشبون و مردن بە كۆرۆنا زیاتر هەڵكشاوە بەشێوەیەك كە زیاتر لە هەزارو 500 توشبوی نوێ تۆماركراون و هاوكات هەشت توشبوی ڤایرۆسەكەش گیانیان لەدەستداوە كە زۆرترینیان لە سلێمانی بون.

ئاوێنە: وەزارەتی تەندروستی لەراگەیەندراوێكدا ئاماری 24 سەعاتی رابردوی كۆرۆنای لە هەرێمی كوردستان خستەڕو.

ئاوێنە لە تەلەگرام جۆین بكە

بەگوێرەی راگەیەندراوەكە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا شەش هەزارو 954 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون و بەپێی ئەنجامەكان ژمارەی توشبوانی نوێی كۆرۆنا زۆرتربوە لەو توشبوانەی لە ڤایرۆسەكە چاكبونەتەوە بەشێوەیەك هەزارو 522 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون و هەزارو 131 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هەشت توشبوی دیكەی كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە: 1 لە هەولێر، 5 لە سلێمانی، 1 لە دهۆك، 1 لە گەرمیان.

دەقی راگەیەندراوەكە:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×