بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتودا سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا و دمیترۆ کولێبا، وەزیری دەرەوەی ئۆکرانیا لە ئەنتاڵیا بە بەشداری مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆببنەوە.
ئاوێنە: مەولود چاوشئۆغلۆ، وەزیری دەرەوەی توركیا، ئەمڕۆ دوشەممە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ئاشكرایكرد، به‌ر له سه‌رهه‌ڵدانی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا، سێرگی لاڤرۆڤ و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكراینا، دمیترۆ كۆلێبا دواوه و داوای لێكردون کە به‌شدار بن له كۆڕبه‌ندی دیپلۆماسی ئه‌نتاڵیا كه له 11 تا 13ی ئادار به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دواتر لاڤرۆڤ رایگه‌یاند كه به‌شداری له كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئانتاڵیادا ده‌كات و هه‌روه‌ها وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆكرانیا، دمیترۆ كۆلێبا پێی راگه‌یاندم كه به‌شداری ده‌كات.
وتوەشیەتی"هه‌ردولا داوایان كرد منیش له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌شدار بم و كۆبونه‌وه‌كه به شێوه‌ی سێقۆڵی بێت. خوا یار بێت 10ی ئادار كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجام ده‌ده‌ین. هیوادارین ئه‌م كۆبونه‌وه‌یه ببێته هۆی هێنانه‌دی ئاشتی و سه‌قامگیری".