نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەبەغدا: لەئایندەیەکی نزیکدا ٢٠٠ ملیارەکە ده‌گات
  2022-03-08       966       

نوێنەری حکومەتی ھەرێمی کوردستان لەبەغدا ده‌ڵێت، 'بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو ٢٠٠ ملیار دینارەكه‌ ڕەوانەی‌ هه‌رێم بكات‌و بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.

ئاوێنه‌: فارس عیسا، نوێنەری حکومەتی ھەرێم لەبەغدا بە ماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووه‌، ''بڕیارە لەئایندەیەکی نزیکدا بەغدا ئەو ٢٠٠ ملیار دینارە مانگانەیەی بۆ ھەرێمی کوردستانی ڕەوانە دەکرد، دوبارە ڕەوانە بکات و بگاتە وەزارەتی دارایی و ئابوریی حکومەتی ھەرێمی کوردستان و بۆ دابەشکردنی موچەی فەرمانبەران بەکار بھێندرێت.''

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵ بڕیار بوو مانگانە بۆ تەواوکردنی مووچەی فەرمانبەران، حکومەتی فیدڕاڵ ٢٠٠ ملیار دینار ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکات، بەڵام بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم لەدوای سەری ساڵەوە بەغدا پابەند نەبووە بەناردنی ٢٠٠ ملیارەکە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×