سەدر پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ بارزانی، مالیكی، حەلبوسی و خەمیس خەنجەر ئەنجام دا
  2022-03-10       670       

موقتەدا سەدر، رابەری رەوتی سەدر، ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە رێگەی تەلەفۆنەوە قسەی لەگەڵ هەریەكە لە مەسعود بارزانی، سەرۆكی پارتی، نوری مالیكی، سەرۆكی دەوڵەتی یاسا، محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی پەرلەمانی عێراق و خەمیس خەنجەر، سەرۆكی هاوپەیمانی سیادە، كردوە.

ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، موقتەدا سەدر، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكانیدا لەگەڵ سەركردەی ئەو لایەنانەو سەرۆكی پەرلەماندا تاوتوێی دۆخی ئێستای عێراقی كردوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەكاندا گفتوگۆ لەبارەی "چەند پرسێكی گرنگی پەیوەست بە دۆخی ئێستای عێراقەوە كراوە."

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×