بەڕێوەبەری بانکی هەرێم لە سلێمانی ڕوونکردنەوە لەسەر دابەشکردنی مووچە دەدات
  2022-05-10       1152       

عەبدولڕەحمان ساڵح بەڕێوبەری گشتی بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی رایگەیاند، ئەو فەرمانگانەی تاوەكو ئێستا موچەی مانگی سێیان وەرنەگرتووە، پێویستە چاوەڕوانی كۆكردنەوەی داهاتەكانی ناوخۆ بن.

ئاوێنه‌: عەبدولڕەحمان ساڵح لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم زانكۆی سلێمانی لە میانەی خۆپیشاندانی فەرمانبەران و مامۆستایاندا سەبارەت بەوەی بۆچی دەست بە ‌دابەشكردنی موچەی مانگی 4 كراوە ئاشكرایكرد، ئاگاداركراوەتەوە  لەوەی ئەو پارەیە بۆ موچەی مانگی 4 لە هەولێرەوە بۆی نێردراوە، داهاتی نەوتە و ناتوانێت لەو پارەیە موچەی مانگی 3 بدەن. 

هێمای بۆ ئەوەشكردووە، موچەی مانگی 3 دەبێت لەداهاتی ناوخۆ بدرێت كە رۆژانە لە فەرمانگەكان كۆدەكرێتەوە و دابەشدەكرێت، رۆژی یەكشەممەی رابردوو 6 ملیار ئەمڕۆش نزیكەی 2 ملیار دینار كۆكراوەتەوە و بەپێی ریزبەندییەكان دابەشدەكرێت.

بەڕێوبەری بانكی ناوەندی هەرێم لە سلێمانی ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو پارەیەی داهاتی ناوخۆ لە دەروازەكان و گومرگ و باج و رسومات و كارەبا و فەرمانگەكانی دیكە كۆدەكرێتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×