نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند: رێکخراوەكە ڕەزامەندی دەربڕیوە لە مانگی حوزەیرانەوە پشكی عێراق بۆ چوار ملیۆن بەرمیل و پێنج سەد هەزار بەرمیل زیاد بكات.
ئاوێنە: محەمەد سەعدون نوێنەری عێراق لە رێكخراوی ئۆپیك رایگەیاند: هەناردەی نەوتی عێراق لە مانگی داهاتوەوە دەكرێت بكرێتە چوار ملیۆن بەرمیل و پێنج سەد هەزار بەرمیل لە ڕۆژێكدا.
وتیشی: عێراق مافی ئەوەی هەیە بە پێی سەقفی بەرهەمهێنان بەرهەمەكەی زیاد بكات و لە مانگەكانی تەمموز و ئاب و ئەیلولدا (50) هەزار بەرمیلی دیكە لە مانگێكدا زیاد بکات و بگاتەوە ئاستی ئاسایی بەرهەمی خۆی.
باسی لەوەشکردوە، پێشبینی دەكرێت نرخی نەوت لە سەروی تا چارەكی سێهەمی ئەمساڵ لە سەرو (100) دۆلارەوە بمێنێتەوە.