لەسەر سكاڵای سروە عەبدولواحید دادگای فیدڕاڵی لەسەر دۆسیەیەکی دیکەی ھەرێم كۆدەبێتەوە
  2022-05-20       676       

لەسەر سکاڵایەكی سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ تایبەت بە خوێندنی پارالێڵ لە هەرێمی کوردستان، رۆژی دوشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٣ دادگای فیدراڵی عێراق یەکەم دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات لەسەر ئەو دۆسیەیە.

ئاوێنە: سەرۆكی فراکسیۆنی نەوەی نوێ داوای هەڵوەشاندنەوەی سیستی پارالێڵی كردوە لە زانكۆ حكومییەكانی هەرێم كە لە رێگەیە پارە لە خوێندكاران وەردەگیرێت، ئەوەش بەو بەو پێیەی لە دەستوردا هاتوە خوێندن لە تەواوی ناوەندە حکومییەکانی خوێندن لە عێراق دەبێت بێ بەرامبەر بێت.

لە هەرێمی کوردستان بە ناوی سیستمی پاراڵێڵ ساڵانە چەند کورسییەک بۆ خوێندکاران دادەنرێت لە زانکۆ حکومییەکان و لەبەرامبەر خوێندندا دەبێت کرێ بدەن بە زانکۆ حکومییەکان، کە بەپێی بەشەکان و نمرەکەی کرێکەی دەگۆڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×