دوای به‌دواداچونی په‌رله‌مانتارێك بۆ کۆگاکانی بەشەخۆراکی هاوڵاتیانی سلێمانی‌و ئاشكراكردنی چه‌ندین كه‌موكوڕیی، بڕیاره سبەینێ وەزیری بازرگانی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی پارێزگای سلێمانی بکات بۆ بەسەرکردنەوەی کۆگاکانی خۆراک‌و بەدواداچون بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتیان.
ئاوێنه: وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی بڵاویكردۆته‌وه، "سبەی کەمال موسلیم، وەزیری بازرگانی هەرێم سەردانی پارێزگای سلێمانی دەکات بۆبەسەرکردنەوەی کۆگاکانی خۆراک‌و بەدواداچون بۆ بەشەخۆراکی هاوڵاتیان. کاتژمێر 11 لەکۆگاکانی هوانە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دەبەسترێت."
سه‌ردانه‌كه‌ی وەزیری بازرگانی هەرێم بۆ كۆگاكه پاش ئه‌وه دێت كه موسەننا ئەمین، پەرلەمانتاری عێراق ڕۆژی پێنجشه‌ممه، لەکۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "سه‌ردانی کۆگاکانی هوانه‌مان كرد، ئه‌وه‌ی له‌وێ بینیمان كارێی زۆر ریسوایی‌و نایاسایی‌و ناشرینه‌و مه‌خزه‌نه‌كان پرن له‌خۆراك‌و دابه‌ش ناكرێن."
وتیشی، "نیگەرانی خەڵکی کوردستان‌مان بەوەزیری بازرگانی عێراق راگەیاندوە کە لەپارێزگاکانی ناوەندە ئاردی چوار مانگ دابەش کراوە، بەڵام لەهەرێمی کوردستان یەک بەشە ئارد بەتەواوەتی نەدراوە، وه ئه‌و خواردنه‌ی كه ده‌گات وه‌ك پێویست نایه‌ت و وه‌ك پێویست عه‌مبار ناكرێت و كوالێتی باش نیه كه به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك كێشه له‌م بواره‌دا هه‌یه".
ئاشکراشیکرد،" عێراق خواردن دەنێرێت‌و حکومەت دابەشی ناکات بەسەر هاوڵاتیاندا، ئەمەش عەیبەیەکی گەورەیە بۆ حکومەتی هەرێم".