عەلی باپیر، سەرۆكی كۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ یەكشەممە، لە كۆبونەوەیدا لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، داوای لێكردوە "فشار له حیزبه‌كه‌ی خۆی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان‌و ده‌ربازكردنی خه‌ڵك‌و هه‌رێم له‌م هەمو قه‌یرانه."
ئاوێنە: بەپێی راگەیەندراوێكی نوسینگەكەی، ئەمڕۆ یەكشەممە، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی كوردستان له باره‌گای ئه‌نجومه‌نی باڵا لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبونی ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی باڵا‌و ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی، پێشوازیی كرد لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان‌و وەفدە یاوەرەكەی.
لە راگەیەندراوەكەدا هاتوە"له كۆبونه‌وه‌كه‌دا دۆخی سیاسیی هه‌رێمی كوردستان‌و نێودەوڵەتی قسه‌ی له باره‌وه كرا، هه‌روه‌ها باس له نیگه‌رانییه‌كانی خه‌ڵك‌و جه‌ماوه‌ری هه‌رێم كرا و، ئەوە خرایە ڕو كه خه‌ڵك چاوه‌ڕوانن كێشه‌و گرفته‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن."
ئەوەش خراوەتەڕو"لە دیدارەکەدا زیادکردنی كێشه‌و گرفتی خه‌ڵك له باتی چاره‌سه‌ركردنی لەلایەن حزبەکانی دەسەڵاتەوە خرایە بەر باس، به ئاشكرا جه‌ماوه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ناكۆكییەکانی نێوانیان له ده‌سته‌ڵاتداران ده‌بینن‌و كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دروستكردون."
بەپێی راگەیەندراوەكە، عه‌لی باپیر داوای كرد سه‌رۆكی هه‌رێم فشار له حیزبه‌كه‌ی خۆی بكات بۆ چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان‌و ده‌ربازكردنی خه‌ڵك‌و هه‌رێم له‌م هەمو قه‌یرانه.
كۆمه‌ڵی دادگه‌ریی جه‌ختی كرده‌ه‌وه "ناكرێت به‌م جۆره حوكمڕانی به‌رده‌وام بێت‌و دۆخه‌كه گه‌یشتوه به‌وه‌ی خه‌ڵك بیر له ڕێگا‌چاره‌ی دیكه بكاته‌وه."