فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئاشكرایده‌كات، به‌هۆى کەمبوونەوەی ماوەی بینین، ئاسمانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بەڕووی گەشتەکاندا داخراوه.
ئاوێنە: دواى ئه‌وه‌ى له‌دوێنێوه خۆڵبارینێكى چڕ زۆربه‌ى شاره‌كانى عێراق‌و هه‌رێمى كوردستانى گرتۆته‌وه، له‌زۆرێك له‌ناوچه جیاجیاكان پشووى فه‌رمیی ڕاگه‌یه‌نراوه‌و به‌بڕیارى وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌و گه‌یاندنى عێراقیش گه‌شته ئاسمانیه‌كان ڕاگیراون.
له‌وباره‌یه‌وه فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه، به‌هۆی دووبارە دروستبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارین‌و کاریگەری لەسەر کەمبوونەوەی ماوەی بینین، ئه‌مه‌ش بۆتە ھۆی جارێکی تر گه‌شته‌کانی فڕۆکه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی بۆ ماوه‌یەکی کاتی ڕابگیرێت".
ئه‌وه‌شى باسكردووه، لەکاتی ئاساییبوونەوەی شەپۆلی خۆڵبارینەکە، بەپێی خشتەی دیاریکراو گەشتەکان ئاسایی دەبنەوە.