ئاسۆ فەرەیدون: پێشبینی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەین
  2022-05-25       356       


ئاسۆ فەرەیدون ئەندامی پەرلەمانی عیراق لەسەر پشكی یەكێتی دەڵێت، پێشبینی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەكەن، ئەگەر چەقبەستوویی سیاسی بەردەوام بێت.

ئاوێنه‌: د. ئاسۆ فەرەیدون لە گفتوگۆیەكی تەلەفزیۆنیدا وتویەتی، سەردانی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم بەشێكە لە هەوڵەكان بۆ شكاندنی ئەو چەقبەستووییەی لەنێو پێكهاتەی كوردیدا هەیە، ماڵی كوردی تەنها موڵكی دوو حزبی سەرەكی نییە بەڵكو موڵكی هەمووانە.

ئاماژەی بەوەشداوە، لە نێو ماڵی كوردی كێشەی بنەڕەتی و سەرەكی هەیە، لە نێویاندا بابەتی موچە و كێشە رۆژانەییەكانی تر، بارودۆخی هەرێمی كوردستان پێویستی بە ئاوڕدانەوەیەكی نوێ هەیە لەلایەن سەرجەم لایەنە كوردییەكانەوە، ئەوەش بۆ چارەسەر كردنی قەیرانەكان و دیاری كردنی سەرۆك كۆمار.

ئەو پەرلەمانتارە باسی لەوەش كردووە، شیكردنەوەی دادگای فیدراڵی سەبارەت بە زۆرینە بابەتی دیاری كردنی سەرۆك كۆماری دواخست و هۆكار بوو بۆ دروستبوونی قەیرانی چەقبەستویی، پێشبینی دەكەن ئەو بابەتە ببێتە هۆی هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان و چوون بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە، بەتایبەتی لەگەڵ كەوتنە بۆشایی دەستورییەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×