دوو کرێکار لەسەر باڵەخانەیەکی هەولێر کەوتنەخوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا
ئاوێنه: بە پێی زانیاریەکان نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، دوو کرێکار لە باڵەخانەیەکی ناو شاری هەولێر کەوتنە خوارەوە و یەکێکیان گیانی لەدەستدا کە تەمەنی ٣٤ ساڵە و ئەوەی دیکەشیان کە تەمەنی ٣٠ ساڵە بە سەختی بریندار بووە و گەیەنراوەتە نەخۆشخانە.
هاوکات ئەو دوو کرێکارە خەڵکی باکوری کوردستانن و لە باڵەخانەیەکی پڕۆژەیەکی وەبەرهێنان کە تازە لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری هەولێر دروست دەکرێت کاریان کردووە و ئەمڕۆ لەکاتی کاردا کەوتوونەتە خوارەوە.
شایەنی باسە هەر بەپیێ زانیاریەکان ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری دوای ٤٠ خولەک ئینجا گەشتۆتە شوێنی مەبەست.