پەرلەمانتارێك: پێویستە حكومەتی هەرێم وەڵامی بۆ بایكۆتی زانكۆكانی سلێمانی هەبێت
  2022-05-25       454       

ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی لیژنەی پەروەردەو خوێندنی باڵای پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند، نزیكەی مانگێكە بایكۆتی مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكانی ئیدارەی سلێمانی بەردەوامەو كەسێك نییە بەدەم خواستە رەواكانیانەوە بچێت. دەشڵێت: پێویستە وەزیری خوێندنی باڵاو جێگری سەرۆكی حكومەت و حكومەتی هەرێمی كوردستان وەڵامیان هەبێت بۆ پرسیاری ئەوەی كە باجی بایكۆتی زانكۆكان كێ دەیدات؟ كاریگەریەكانی چی دەبن؟

ئاوێنە: ئاشنا عەبدوڵا، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتویەتی"بایكۆت بەردەوامە .. كەسێك نیە بەدەم خواستە ڕەواكانیانەوە بچێت، لە زانكۆی دایك و ئیدارەی سلێمانی نیوەی ئەو كاتەی پێویستە دەوام بكرێت نەكراوە."

ئەوەشی خستۆتەڕو"نزیكەی مانگێكە مامۆستایان و فەرمانبەرانی زانكۆكانی ئیدارەی سلێمانی بایكۆتی دەوامیان كردوە وەك فشارێك بۆ گەڕانەوەی ئەو  مافانەی خۆیان كە بە نایاسایی لێیان زەوت كراوەو ئێمە بە تەواوەتی پشتیوانیانین."

بەپێی قسەی ئەو پەرلەمانتارە "بە پێی تەواوكاری ڕۆژمێری ساڵی خوێندن پێویستە لە ۲٨/٥/٢٠٢٢ تاقیكردنەوەی خولی یەكەمی وەرزی دووەمی خوێندن ئەنجامبدرێت بەڵام هەتاكو ئێستا مامۆستایان نە نمرەی كۆتاییان ڕادەستكردوە و نە پرسیاری تاقیكردنەوەیان داوەتە لیژنەی تاقیكردنەوە، سەرباری ئەوەی پێویستە بۆ هەر وەرزێکی خوێندن ۱٥ هەفتە وانە بخوێنرێت كە بە هەردوو وەرزەکە ۱٥ هەفتە وانە نەخوێنراوە بە هۆی بایكۆتی خوێندكاران بۆ گەڕانەوەی دەرماڵە، ڕاگرتنی دەوام بەهۆی سەرما و سۆڵە و بایكۆتی مامۆستایان."

ئاماژەی بەوەشداوە كە "ئەوەی جێگەی باسە تا ئێستا هیچ بەدەمەوە هاتنێك نیە بۆ چارەسەركردنی لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ مامۆستایان و فەرمانبەران جەختیان كردەوە بەردەوام دەبن لە هەڵوێستەكانیان."

هەروەها لە كۆتاییشدا وتویەتی"باجی بایكۆتی زانكۆكان كێ دەیدات؟ كاریگەریەكانی چی دەبن؟ ئەمانە ئەو پرسیارانەن كە پێویستە وەزیری خوێندنی باڵا، جێگری سەرۆكی حكومەت و حكومەتی  هەرێمی كوردستان لە خۆیانی بكەن."

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×