بەڕێوەبەرانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی نەجەف رایانگەیاند بەڕێوشوێنە ئەمنییەكاندا دەچنەوە دوای ئەوەی منداڵێكی تەمەن 10 ساڵ توانی هەموو خاڵەكانی پشكنینی ئەمنی ببڕێت و خۆی بگەیەنێت بە نێو فڕۆكەیەك كە لە ئامادەكاریدابوو بۆ فڕین بەرەو ئێران.
ئاوێنه:رووداوەكە شەوی دووشەممە رووی داوە، دۆسێی لێكۆڵینەوە كراوەتەوە كە چۆن ئەم منداڵە توانی بچێتە نێو فڕۆكەیەكی هێڵی ئاسمانی ئێران بە گوتەی حیكمەت ئەحمەد بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نەجەف بۆ فڕانس پرێس.
فڕۆكەخانەی نەجەف دووەم گەورەترین فڕۆكەخانەی عێراقە ساڵانە پێشوازی لە سەدان هەزار گەشتیار دەكات، ساڵی 2019 پێش كۆرۆنا دوو ملیۆن و 500 هەزار گەشتیاری هەبووە.
حیكمەت ئەحمەد دەڵێت: ئەم منداڵە توانی 7 خاڵی پشكنین ببڕێت و خۆی بگەیەنێتە نێو فڕۆكەیەك و كارمەندێكی فڕۆكەكە رایگرت.
راشیگەیاند لێكۆڵینەوە دەستیپێكردووە و هەر كەسێك كەموكوڕی هەبێت سزا دەدرێت.