نرخی نەوت بۆ سەروی 117 دۆلار بەرزبوەوە
  2022-05-27       370       

ئەمڕۆ(ھەینی) نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا زیاتر بەرزبووەوە بەشێوەیەک کە نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروی ١١٧ دۆلار، ئەوەش لە سایەی هەڕەشەی یەكێتی ئەوروپا بۆ قەدەغەی هاوردەكردنی نەوتی روسی.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیھانی نەوت، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٧ دۆلار و ٧٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە بەمەش بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی سێ دۆلار و ١٠ سەنت بەرزبوەتەوە.

ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ١١٤ دۆلار و ٢٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×