نرخی نەوت گەیشتە سەروی 119 دۆلار
  2022-05-28       390       

ئەمڕۆشەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھاندا بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەروی 119 دۆلار.

بەپێی داتاکانی بازاڕی جیھانی نەوت، ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ١١٩ دۆلار و 40 سەنت مامەڵەی پێوەکراوەو نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ١١٥ دۆلار و ١٠ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە كە ئەوەش بەرزترین ئاستی نرخی نەوتە لەماوەی دو مانگی رابردودا.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سایەی ئەگەری قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی نەوتی روسیایە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە كە بڕیارە سەرکردەکانی ئەوروپا رۆژی ٣٠ی ئەم مانگە کۆببنەوەو بڕیاری یەکلاکەرەوە لەوبارەیەوە بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×