"هەفتەی داهاتو دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات"
  2022-05-29       1137       

به‌وته‌ی‌ سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایی‌و ئابوری حکومەتی هەرێم، بەهەمان خشتەی مانگی رابردو، هەفتەی داهاتو دابەشكردنی موچەی مانگی ئایار دەستپێدەکات.

ئاوێنه‌: میدیای‌ فرمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران له‌زاری‌ سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەزارەتی دارایییه‌وه‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ دابەشکردنی موچەی مانگی ئایار بەوەزارەتی تەندروستی دەستپێدەکات‌و ئەم مانگەش لەسەدا 20٪ی پارەی موچە لەسەر داهاتی ناوخۆ دەبێت و ئەوەی دیکە لە پارەی نەوت دەدرێت.

بەوتەی سەرچاوەکە، "هەوڵی تەواوەتی دەدرێت کە هیچ دواکەوتن و کەموکورتییەک لەدابەشکردنی موچەدا رو نەدات".

میدیای‌ فرمی‌ بزوتنه‌وه‌ی‌ گۆران ده‌ڵێت، وەزارەتی دارایی لەهەوڵدایە ئەو 10 رۆژه‌ی کە دابەشکردنی موچە تێیدا دواکەوتوە، پێشی بخات.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×