نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بۆ سەروو 120 دۆلار بەرزبووەوە و بەرزترین ئاستی لە دوو مانگی ڕابردوودا تۆمارکرد، لەکاتێکدا جیهان چاوەڕێی دوایین بڕیاری یەکێتیی ئەوروپایە سەبارەت بە سزا خستنەسەر کەرتی نەوتی ڕوسیا.
ئاوێنە: نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بەرزبووە بۆ 120.6 دۆلار، نرخەکەی بە بڕی 80 سەنت و ڕێژەی 67% بەرزبووەوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس گەیشتە 116.22 دۆلار و نرخەکەی بەبڕی 1.15 دۆلار و ڕێژەی 1% بەرزبووەوە.
بڕیارە یەکێتیی ئەوروپا ئەمڕۆ دووشەممە و سبەی سێشەممە گفتوگۆ لەبارەی شەشەم هەنگاوی سزادانی ڕوسیا بکات بەهۆی هێرشی بۆسەر ئۆکرانیا، هەر بڕیارێکیش بۆ سزادانی کەرتی نەوتی ڕوسیا بەتوندی کاریگەریی لەسەر بازاڕی نەوت و نرخەکەی دەبێت.