لە عێراق دابەشكردنی موچەی مانگی شەش دەستیپێكرد
  2022-06-01       606       

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە موچەی مانگی 6ی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دابەشدەکرێت و داوا لە خانەنشینان دەکەن سەردانی لقەكانی بانكی رەشیدو رافیدەین لەپارێزگاکانیان بكەن بۆ وەگرتنی موچەكانیان.

ئاوێنە: وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە لە راگەیەندراوێکدا باسی رایگەیاندوە،  وەزارەتی دارایی فیدڕاڵ بڕیاریدا بە دابەشکردنی موچەی خانەنشینان و ئەمڕۆش دەست بە دابەشکردنی موچەی مانگی حوزەیرانی خانەنشینانی شارستانی و سەربازی دەکرێت.

وەزارەتەكە داوای لە خانەنشینان كردوە سەردانی لقەكانی بانکی رەشید و رافیدەین لە بەغدا و پارێزگاکان بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایشتە داراییەکانیان.

بەگوێرەی خشتەی دابەشکردنی موچە لە عێراق، مانگانە دەستەی خانەنشینی یەکەم شوێنە کە موچە وەردەگرێت.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×