گفتوگۆى نێوان دوو گه‌ریلا: سه‌ربازانى توركیا له‌هاتنیان په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌
  2022-06-03       1492       

ئا: ئاوێنە

 

دوو گه‌ریلا له‌ڕێگاى بێته‌له‌وه‌و له‌گۆڕه‌پانه‌کانى شه‌ڕه‌وه‌، گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌کتر ده‌که‌ن و ده‌ڵێن "دۆخى سه‌ربازانى دوژمن به‌جۆرێک خراپه‌، که‌ له‌هاتنیان په‌شیمان بونه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئیدى ڕێگا به‌پاشه‌کشه‌کردنیشیان ناده‌ین".

 

ئاژانسى فورات، نزیک له‌ پارتى کرێکارانى کوردستان(په‌که‌که‌)گفتوگۆى نێوان دوو گه‌ریلاى بڵاوکردووه‌ته‌وه‌، که‌ له‌ دوو ناوچه‌ى به‌رخۆدانییه‌وه‌ به‌ ئامێرى بێته‌ل قسه‌ ده‌که‌ن و له‌ دۆخى هه‌ڤاڵانیان ده‌پرسن، یه‌کێک له‌و گه‌ریلایانه‌ له‌ ناوچه‌ى زاپه‌وه‌ زانیاریى به‌ له‌سه‌ر به‌ره‌وپێشچوونى شه‌ر و چالاکییه‌کانى گه‌ریلا و ڕه‌وشى دووژمن، به‌ گه‌ریلاکه‌ى دیکه‌ ڕاده‌گه‌یه‌نێت.

کورته‌یه‌ک له‌ گفتوگۆى نێوانیان:

– هه‌ڤاڵ ئێوه‌ چۆنن؟

– دۆخى هه‌موومان باشه‌، سڵاویان هه‌یه‌.

– باشه‌ تورکه‌کان په‌شیمان نه‌بوونه‌ته‌وه‌ که‌ هاتوون بۆ زاپ؟

– زۆر په‌شیمانن! به‌ڵام هه‌ڤاڵان ڕێگا ناده‌ن پاشه‌کشه‌ بکه‌ن.

– هه‌رچیه‌ک ده‌که‌ن ناتوانن بکشێنه‌وه‌؟

– هه‌ڤاڵان رێگه‌ ناده‌ن بکشێنه‌وه‌، هه‌مووان به‌ڵێنیانداوه‌ که‌ رێگه‌ى نه‌ده‌ن بکشێنه‌وه‌.

– دیاره‌ په‌شیمانن، به‌ڵام په‌شیمانیش دادیان نادات.

– به‌ ڕاستییش په‌شیمانن، ته‌رمه‌کانیان له‌ ناوه‌ڕاستى گۆڕه‌پانه‌که‌ به‌جێماون.

– دۆخى هه‌ڤاڵان چۆنه‌؟

– دۆخى هه‌ڤاڵان زۆر باشه‌، ئێوه‌ش ئاگادارن، هه‌موو ڕۆژێک چالاکى ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

– مۆڕاڵیان له‌ جێى خۆیدایه‌؟

– ڕاسته‌، مۆڕاڵ، باوه‌ڕیى و خۆشحاڵیى چالاکییان زۆر باشه‌، هه‌ڤاڵان زۆر سڵاویان بۆ ئێوه‌ هه‌یه‌.

– ئێمه‌ش سڵاومان هه‌یه‌، به‌رخۆدانیان سه‌رچاوه‌یه‌کى گه‌وره‌ى هێزه‌ بۆ ئێمه‌.

– هه‌ڤاڵانى شه‌هید شاهین، هه‌ڤاڵان کوڕه‌ژارۆ، هه‌ڤاڵانى ئه‌شکه‌وتى برینداران، هه‌مووان زۆر سڵاویان هه‌یه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2022 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×