نرخی نەوت بەرزبوەوە
  2022-06-04       414       

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیھان بەرزبونەوەی زیاتری بەخۆیەوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە سەرووی ١١٩ دۆلار.

ئاوێنە: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنێت زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبۆتەوەو نرخی یەک بەرمیلی بە ١١٩ دۆلار و ٧ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

ھەروەھا نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساس زیاتر لە دوو دۆلار بەرزبۆتەوەو نرخی یەک بەرمیلی بە ١١٨ دۆلار و ٨ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

وێڕای ئەوەی وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ئۆپیك بڕیاریانداوە بە زیادكردنی بەرهەم لە مانگی 7 و 8 بە بڕی 648 هەزار بەرمیلی رۆژانە، بەڵام بازرگانانی نەوت پێیان وایە ئەو وڵاتانە بەكردەیی توانایەكی كەمیان بۆ خستنەڕوی نەوتی زیاتر، ئەوەش لەدوای ئەوەی گەمارۆكانی ئەوروپا لەسەر روسیا وایان كردوە قەبارەنی بەرهەمهێنانی نەوتی روسیا لە مانگی چوارەوە بە رێژەی لەسەدا 9 دابەزێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×