ئهندامێكی پهرلهمانی عێراق سیاسەتی نەوتی هەرێمو داهاتەکەی "بهخراپترینو ناشەفافترین" پرۆسە وهسف دهكاتو دهڵێت، "من دو خول لەپەرلەمانی کوردستان ئەندام بوم لەلیژنەی داراییو لیژنەی سامانەسروشتیەکان ئێستەش بەفەرمی نازانم هەرێم رۆژانە هەناردەی نەوتی چەندەو بەچەند نەوت دەفرۆشێو داهاتی چەندە!".
ئاوێنه: سۆران عومهر، ئهندامی پهرلهمانی عێراق لهڕونكردنهوهیهكدا ڕایگهیاندووه، "سیاسەتی نەوتی هەرێم و داهاتەکەی خراپترین و ناشەفافترین پرۆسەیەو زیانی گەورەی خەڵکی کوردستان داوە".
ناوبراو دهڵێت، "دەوترێ عێراق گەندەڵی گەورەی تێدایە، ئاوەدان نەکراوەتەوە خزمەتگوزاری خراپە، قەبارەی گەورەی گەندەڵی بونی هەیە، هەموو ئەمانە ڕاستە، بەڵام ئەوەی لەعێراق بونی هەیەو جیاوازە داهاتی نەوت و ڕاپۆرتی چۆنێتی و چەندێتی هەناردەو فرۆش و داهاتەکەیەتی، هەموو هاوڵاتیەک دەتوانی دەستی بگات بە زانیاری هەناردەی نەوت و بڕی داهاتەکەی.. هاوڵاتی عێراق جگە لەهەرێم سودمەندن لە هەرزانی نرخی بەنزین و گاز، ئەمە لەهەرێم بونی نییە."
راشیگهیاندووه، "من دوو خول لە پەرلەمانی کوردستان ئەندام بووم لەلیژنەی دارایی و لیژنەی سامانەسروشتیەکان ئێستەش بەفەرمی نازانم هەرێم رۆژانە هەناردەی نەوتی چەندەو بەچەند نەوت دەفرۆشێ و داهاتی چەندە! بەڵام دەزانم سەدا ٦٠ی داهاتی نەوت بەناڕونی و ناشەفافی نایەتەوە دارایی حکومەت."
سۆران عومهر نوسیویهتی، "دەزانم حکومەتی هەرێم بەرمیلێ نەوت نادات بەهاوڵاتیان و بەنزینیش بازرگانیەو خەڵک لیترێ بەنزینی ژەهراوی دروستکراو لە نەفتاو مادەی باشکەری بەنزین دەکڕێ بە ۱٠٠٠ دینار!".
ئهندامهكهی پهرلهمانی عێراق ئهوهشی خستۆتهڕو كه حکومەتی هەرێم بۆ ئەوەی زانیاری هەناردەو داهاتی نەوت زیاتر بشارێتەوەو بەڕای گشتیش بڵێ شەفافیەت هەیە کۆمپانیایەکی وەک دیلۆیتی هێناوە ملیۆنان دۆلاری پێ دەدات تاکو وردبینی لەداهاتی نەوتی هەرێم بکات! هەموو ئەو ڕاپۆرتە ناڕونانەی دیلۆیت کە ملیۆنان دۆلاری لەسەر وەردەگرێ سەدا یەکی سایتی سۆمۆ زانیاری لەسەر نەوت تێدا نییە کە بێ بەرامبەر ئەو زانیاریانەی نەوتی عێراق بۆ ڕای گشتی بڵاودەکاتەوە."