خۆڵبارینێكی سووك ڕوو لە عێراق دەكات و هەرێم ناگرێتەوە
  2022-06-09       314       

خۆڵبارینێكی سووك ڕوو لە عێراق دەكاتەوە، بەڵام لە هەرێمی كوردستان تەنها تۆزێكی سووك بوونی دەبێت، پلەكانی گەرماش كەمێك دادەبەزن.

ئاوێنە: كەشناسیی هەرێمی كوردستان پێشبینییەكانی كەشوهەوای بۆ ئەمڕۆ و سبەینێ ئاشكراكرد، هەردوو ڕۆژەكە ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لەکاتی زیادبوونی خێرایی با.

لای خۆیەوە كەشناسیی عێراق پێشبینی دەكات لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور خۆڵبارینێكی سووك دەستپێبكاتەوە و كاریگەرییەكەی كەمێك لە بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ زیاتر دەبێت، بەڵام زۆر ناخایەنێت.

خۆڵبارینەكە كاریگەریی لەسەر هەرێمی كوردستان نابێت و ئاستی بینین نزیكەی 10 كیلۆمەتر دەبێت.

هەر بەپێی كەشناسیی عێراق، نزمە پاڵەپەستۆیەك ڕوو لە وڵاتەكە دەكات و پلەكانی گەرما كەمێك نزم دەبنەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×