عێراق بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕەکان دۆلار بە حاجیيان دەفرۆشێت
  2022-06-14       704       

بانکی ناوەندی عێراق رایگەیاند، بە نرخێکی کەمتر لە بازاڕەکان دۆلار بە حاجیەکان دەفرۆشێت. دەشڵێت، "حاجیان دەتوانن تا بڕی سێ هەزار دۆلار لە لقەکانی بانکی ناوەندی عێراق ئاڵوگۆڕ پێبکەن."

ئاوێنە: بانکی ناوەندی عێراق لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، وەک هاوکاریەک بۆ ئەو کەسانەی کە بە مەبەستی ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی سعودیە دەکەن دەتوانن لە رێگای بانکی ناوەندی و لقەکانیەوە ١٠٠ دۆلار بە ١٤٧ هەزار دینار بکڕن.

ئاماژە بەوەشکراوە تا سێ هەزار دۆلار دەتوانن لە سەرجەم لقەکانی بانکی ناوەندی عێراق دۆلار بکڕن.

ئەوەش لە کاتێکدایە لە ئێستادا نرخی دۆلار لە بازاڕەكانی ناوخۆدا بەرزبوه‌تەوە و بە جۆرێك هەر ١٠٠ دۆلارێك بەرامبەر بە ١٤٨ هەزار و ٥٥٠ دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×