نەوت رووى لەبەرزبوونەوە کردەوە و نزیکە لە 120 دۆلار
  2022-06-16       429       

نرخی نەوت دواى دابەزینێکى بەرچاو رووى لەبەرزبوونەوە کردەوە، بەهۆى کەمی خستنەڕووى سوتەمەنییەوە، دوای ئەوەی بەرزبوونەوەی رێژەی سوودی ئەمریکا ترسى لە خاوبوونەوەی گەشەی ئابووری و کەمبوونەوەی خواست لەسەر سووتەمەنی بەرزکردەوە.  

ئاوێنە: بەپێی ئاژانسى رۆیتەرز (16-6-2022)، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بەڕێژەی 77 سەنت بەرزبووەوە و گەیشتە 119.28 دۆلار، هاوكات نرخی یەك بەرمیل نەوتی رۆژئاوای تەكساسی ئەمەریكا بەرزبووەوە بۆ 116.33 دۆلار، كە بەڕێژەی 1.02 دۆلار بەرزبووەوە، كە دەكاتە 0.9%.  

نرخەکان پێشتر زیاتر لە 2% دابەزین دوای ئەوەی بانکی فیدراڵی ڕێژەی سوودی بەرزکردەوە، کە گەورەترین بەرزبوونەوەیە لە ساڵی 1994ەوە.  

© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×