وەزیری دارایی عێراق: ناردنی 200 ملیارەكە بۆ هەرێم بەردەوام نابێت
  2022-06-18       750       

عەلی عەلاوی، وەزیری دارایی عێراق رایگەیاند، بڕیارەكەی دادگای فیدراڵی عێراق لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و گازی هەرێم رێگرە لە تەرخانكردنی پشك بۆ هەرێم لە بودجەی گشتی عێراقدا و دەشڵێت: ناردنی 200 ملیار دینارەكەی بەغدا بۆ هەرێم بەردەوام نابێت.

ئاوێنە: عەلی عەلاوی لە میانی چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ پێگەی "عێراق ئۆیڵ ریپۆرت" رایگەیاند"بڕیاری دادگای باڵای فیدرالی تایبەت بە ھەڵوەشاندنەوەی یاسای نەوت و غازی ھەرێم، رێگرە لە حکومەتی فیدرالی بەشی ھەرێم لە بودجەدا تەرخان بكات."

هێمای بۆ ئەوەش كردووە كە بودجەکانی پێشو، پشکی ھەرێمی بە 12% دیاری کردبو، بە مەرجی ناردنی داھاتی نەوتی بەرامبەر ئەو بڕە. بەڵام ئەو رێککەوتنە جێبەجێنەکراو رێککەوتنی کاتی تر جێگەیان گرتەوە، دەبو ھەولێر بڕی 200 ملیار دینار وەربگرێت بەڵام ئەمەش بەردەوام نابيت.

وەزیری دارایی عێراق وتوشیەتی"ئەرکی من جێبجێکردنی یاسایە نەک پێشێلی یاسا، لە بودجەی ساڵی 2021، مەرجێکی رون ھەبو، ھەرێم یان ھەناردەی نەوتی رادەستی سۆمۆ دەکات، یان داھاتی نەوتی ھەناردەکراو بە نرخی سۆمۆ رادەست دەکات، ئەمەشیان نەکرد بۆیە بەشە بودجەی ھەرێم لە بودجەی گشتی بۆ ھەرێم نانێردرێت."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×