وەزارەتی سامانە سروشتیەكان: دابینكردنی بەنزین پەیوەندیی بەموچەوە نییە
  2022-06-19       400       


له‌ڕاگه‌یه‌نراوێكدا وەزارەتی سامانە سروشتییەكانی‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ڕه‌تیده‌كاته‌وه‌ له‌كۆبونه‌وه‌ی‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌و لیژنەی سامانە سروشتیەكانی‌ پەرلەمانی كوردستان باسی‌ كوچه‌ كرابێت‌و ده‌ڵێت، دابینكردنی بەنزین‌و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكومەتەوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بەموچەوە نییەو لەسەر حسابی فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك لەكۆبونه‌وه‌كه‌دا باسی پرسی موچە نەكراوەو ناكرێت."

ئاوێنه‌: ده‌قی‌ ڕونكردنەوەكه‌ی‌ وەزارەتی سامانە سروشتیەكان:

بەهیچ شێوەیەك لە گفتوگۆكانی نێوان وەزارەت و لێژنەی سامانە سروشتیەكان لە پەرلەمانی كوردستان باسی پرسی موچە نەكراوە.
ئەمڕۆ رێكەوتی 19/6/2022 لە دیوانی وەزارەتی كارەبا كەمال محمد ساڵح وەزیری كارەبا و وەزیری سامانە سروشتیەكان بەوەكالەت لەگەڵ سەرۆك و جێگری سەرۆك و ئەندامانی لێژنەی سامانە سروشتیەكان كۆبووەو بەتێروتەسەل باس لەهەنگاوەكانی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان كرا كە بۆ كۆنترۆڵكردنی نرخی بەنزین و پاڵپشتی حكومەت گیراوەتەبەر، بەداخەوە بەناوی بەڕێز وەزیرەوە لەهەندێك بەیج و ئەكاونتی ساختەوە هەواڵێكی هەڵپەسێردراو بڵاوكراوەتەوە كە دوورە لەراستییەوە، لەكاتێكدا لەكابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان (پاراستنی ئەمنیەت و موچەی هاوڵاتیان و خزمەتگوزارییەكان ) لە ریزبەندی پێشەوەی بەرنامەو كارەكانی حكومەت دێت و دابینكردنی بەنزین و پاڵپشتیكردنی لەلایەن حكومەتەوە بەهیچ شێوەیەك پەیوەندیی بەموچەوە نییە و لەسەر حسابی فەرمانبەرانی خۆشەویست بەهیچ شێوەیەك باسی پرسی موچە نەكراوەو ناكرێت.
وەزارەتی كارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتیەكان خاوەنی بەیجی فەرمی فەیسبووكی خۆیانەو بەفەرمی لەلایەن فەیسبووكەوە ناسێندراون و هەر هەواڵ و بۆچوونێك بێچەوانەی ئەم دوو بەیجەوە بڵاوبكرێتەوە وەزارەت لێی بەرپرسیار نییە و تەنیا بۆ بەلارێدانەبردن سەرقاڵكردن و كۆكردنەوەی لایك و كۆمێنتە.  

وەزارەتی سامانە سروشتیەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×