دهزگای لوتكه بۆ كاروباری ئاواره و پهنابهران رایگهیاند، لهئهنجامی دروستبونی شهڕ و ناكۆكی لهنێوان ژمارهیهك گهنجی كۆچبهر لهكاتی بهڕێكهوتنیان له یۆنانهوه بهرهو وڵاتانی ئهوروپا، دو كۆچبەریان كوژراون كه یهكێكیان كورده و خهڵكی شاری ههولێره.
ئاوێنە: دەزگای لوتكە، كەمێك لەمەوبەر لە راگەیەندراوێكدا وتی"دوای بەڕێکەوتنی پۆلێک کۆچبەری بە نەتەوە کوردو عەرەب لە ڕێگای نێوان یۆنان بۆ وڵاتانی ئەورپا، لە ڕۆژی شەممە ناکۆکی و شەڕ لە نێوان چەند گەنجێکیاندا ڕودەدات کە لەنەتەوەی کوردو عەرەبن لە نزیک کۆزۆفۆ لە ئەنجامدا دو کەس دەکوژرێن و چەند کەسێکی دیکەش بە فیشەک بریندار دەبن کە یەکێک لە کوژراوەکان کوردە."
بەپێی راگەیەندراوەكە ئەو گەنجە كوردەی كوژراوە ناوی جێگر شێرکۆ حەسەن، تەمەن 31 ساڵ و خەڵکی شاری هەولێر بوەو ماوەی سێ ساڵە بە ئامانجی گەیشتن بە وڵاتانی ئەوروپا كوردستانی جێهێشتوەو لە ئەنجامی ئەم شەڕەدا كوژراوە.
بە وتەی خێزانەکەی کۆتا جار کە قسەیان لەگەڵ کوڕەکەیان کردوە، ڕۆژێک پێش گیانلەدەستدانی بوە، خێزانەکەی داوایان لە دەزگای لوتکە کردوە کە تەرمی ڕۆڵەکەیان بگەڕێننەوە بۆ هەرێمی کوردستان .
ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بەڵێنی بە خێزانی شێرکۆ داوە کە هەوڵی تەواوەتی بدەن بۆ گەڕانەوەی تەرمی کورەکەیان.