وەزارەتی کارەبا بۆ هاووڵاتیان: لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووە
  2022-06-23       349       


وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، لێخۆشبوونی رێژەی لە 15%ی كرێی كارەبا کۆتایی هاتووەو درێژ ناكرێتەوە

وەزارەتی كارەبا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا، لەپێناو بەرژەوەندی ئەو هاوبەشانەی قەرزاری كرێی كارەبا بوون بەدرێژایی 6 مانگی رابردوو جەند جارێك ماوەی لێخۆشبوونی لە 15%ی كرێی  كارەبای درێژكردەوە. 

ئاماژە بەوەشدراوە "لەئێستادا ئەو لێخۆشبوونە كۆتایی هاتووەو  بەهیچ شێوەیەك جارێكی دیكە دووبارە ناكرێتەوە، بۆیە وەزارەتی كارەبا ئەو هاوبەشانەی ئاگادار دەكاتەوە كە قەرزاری كرێی كارەبان كرێی كارەباكەیان بدەن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×