وەزارەتی سامانە سروشتییەكان: بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە
  2022-06-24       586       
وێنه‌ی‌ هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆ

دوای‌ هێرشه‌موشه‌كییه‌كه‌ی‌ نیوه‌ڕۆی‌ ئەمڕۆی‌ سەر كێڵگەی گازگی كۆرمۆر، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتییەكان ده‌ڵێت،  بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەی كۆرمۆڕ بەردەوامە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ هەینی، هێرشكرایە سەر كێڵگەی گازی كۆرمۆر لەناحیەی قادر كەرەمی سەربەقەزای چەمچەماڵ، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان هێرشەكە لەڕێگەی موشەكی جۆری كاتیۆشاوە ئه‌نجامدراوه‌.

دوای‌ هێرشه‌كه‌، شاندێكی وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەسەر فەرمانی وەزیری سامانە سروشتیەكان بەسەرپەرشتی ئەحمەد موفتی، بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان گەیشتنە كێڵگەی كۆرمۆڕو لەگەڵ بەرپرسانی كۆمپانیای دانە غاز كۆبوه‌وەو لەنزیكەوە لەزیانەكانی هێرشە موشەكەكەی‌ بۆ سەر كێڵگەكەی كۆڵییەوە. 

بریكاری وەزارەتی سامانە سروشتیەكان لەرێگەی یەیجی فەرمی وەزارەتەوە هاوڵاتیانی كوردستان دڵنیاده‌كاته‌وه‌ كە هێرشەكە زیانی گیانی نەبووەو بەرهەمهێنانی گازی سروشتی لەكێڵگەكە بەردەوامەو كۆنترۆڵی زیانە ماددییەكان كراوە، هەناردەكردنی گازیش بۆ وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا ئاساییە. 

هەر لەو كۆبونەوەیەدا بڕیاری دامەزراندنی ژورێكی ئۆپراسیۆنەكان درا بەسەرپەرشتی بریکاری وەزارەت‌و ئەندامبونی لایەنە پەیوەندارەکان.

هێرشه‌كه‌ی‌ ئه‌مڕۆی‌ سه‌ر كێڵگه‌ی گازی كۆرمۆر دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو (22ی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2022)،  هێرشێكی دیكه‌ی‌ موشه‌كی كرایه‌ سه‌ر كێڵگه‌كه‌.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×