جارێكی‌ دیكه‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێم به‌رزبوه‌وه‌
  2022-06-24       495       


وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاماری 24 کاتژمێریی تایبەت بەڤایرۆسی‌ کۆرۆنای بڵاوکردەوەو به‌گوێره‌ی‌ ئاماره‌كه‌، جارێكی‌ دیكه‌ توشبووانی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێم به‌رزبوه‌وه‌.

ئاوێنە: بەگوێرەی ئاماره‌كه‌، لەماوەی 24 كاتژمێری‌ رابردودا دو هەزارو 598 پشكنینی نوێ ئەنجامدراون‌و 202 توشبوی نوێی كۆرۆنا تۆماركراون‌و 47 توشبوش چاكبونەتەوە.

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشداوە كە لەماوەی 24 سەعاتی رابردودا هیچ حاڵه‌تێكی‌ گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆی‌ ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ تۆمارنه‌كراوه‌.

به‌پێی‌ ئاماره‌كانی‌ وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم، له‌سه‌ره‌تای‌ سه‌رهه‌ڵدانی‌ ڤایرۆسی‌ كۆرۆنا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان تائێستا، 4 ملیۆن‌و 288 هه‌زارو 969 پشكنینی‌ كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه‌، له‌و ژماره‌یه‌ 439 هه‌زارو 937 توشبوی‌ ڤایرۆسه‌كه‌ تۆماركراوه‌، هه‌روه‌ها 431 هه‌زارو 26 توشبوش چاكبونه‌ته‌وه‌.

هاوكات تائێستا له‌هه‌رێمی‌ كوردستان 7 هه‌زارو 451 توشوبوی‌ په‌تاكه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.
 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×