"پیلانێک دژی زیندانیانی بادینان ھەیەو ھێشتا لەسەر بیرورا سزادەدرێن"
  2022-06-24       447       

ئەیھان سەعید، رۆژنامەنوس‌و نوێنەری زیندانیانی بادینان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت، "پیلانێک دژی زیندانیانی بادینان ھەیەو ھێشتا لەسەر بیرورا سزادەدرێن". ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ ڕۆژنامه‌نوس شێروان شێروانی‌ سزادراوه‌و لەنێو چاکسازی ھەولێر مافەکانی پێشێلكراوه‌و کۆدی پەیوەندیکردنی‌ لێ بڕاوە.

ئاوێنه‌: له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌، "بەداخەوە ماوەیەکە ھەست بەپیلانێکی قرێژی - خراپ دەکەین بەتایبەتی دوای ئەوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆچون و تێبینی خۆی خستەڕوو لەسەر کۆبونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەشێک رۆژنامەنوسان و بەرگێری لەخۆی و ھاوڕێکانی کرد دەربارەی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی خراونەتە پاڵ، بەداخەوە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر کاک شێروان سزادرا و لەنێو چاکسازی ھەولێر مافەکانی پێشڵکران و کۆدی پەیوەندیکردن لێ بڕاوە و پێیان وتوە نابێت قسە و پەیوەندی بکەیت، لە ئێستادا گواستویانە ھۆڵێکی دیکە کە بەپێ ڕێنماییەکان پێویستە لەگەڵ ھاوتا ماددە یاساییەکانی خۆی بێت، ھەروەھا لەژێر چاودێری کامێرا و تیمی ناو زیندان دایە، پێویستە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێگە بە دەستێوەردانی دەزگایەکی ئەمنی نەدات لەناو چاکسازی، ھەروەھا ڕەفتارانەش پێچەوانەی ئەو بەڵێن و درۆشمە بێ کردارانەی سەرۆکی حکومەتن کە لە کۆبونەوەکەدا کردی."


ده‌قی‌ ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بۆ/ ڕای گشتی
بۆ/ لایەنە پەیوەندیدارەکان
(ئەیاز کەرەم رۆژنامەنوسی زیندانیکراو باس لە سزادانی شێروان شێوانی دەکات)
بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵگای نێودەوڵەتی ئاشکرایە لەژێر سیاسەتی کابینەی نۆیەم بە عەقلیەتێکێ دۆگماتیکی و پۆلیسی ماوەی دوو ساڵە چ زۆڵم و پێشڵکاری یاسایی و مافی مرۆڤ بەرامبەر رۆژنامەنوس و چاڵاکوانانی بادینان کرا و دور لە پرەنسیپەکانی مافی مرۆڤ و ئازادی بیروڕا، پێچەوانەی پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ، دەستور و یاسا کارپێکراوەکانی ئێراق و ھەرێمی کوردستان و لەژێر حوکمی دادگایەکی حزبیانە سزادران.

بەداخەوە ماوەیەکە ھەست بە پیلانێکی قرێژی - خراپ دەکەین بە تایبەتی دوای ئەوەی رۆژنامەنوس شێروان شێروانی بۆچون و تێبینی خۆی خستەڕوو لەسەر کۆبونەوەی سەرۆکی حکومەت لەگەڵ بەشێک رۆژنامەنوسان و بەرگێری لە خۆی و ھاوڕێکانی کرد دەربارەی ئەو تۆمەتە بێ بنەمایانەی خراونەتە پاڵ، بەداخەوە دوای کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر کاک شێروان سزادرا و لەنێو چاکسازی ھەولێر مافەکانی پێشڵکران و کۆدی پەیوەندیکردن لێ بڕاوە و پێیان وتوە نابێت قسە و پەیوەندی بکەیت، لە ئێستادا گواستویانە ھۆڵێکی دیکە کە بەپێ ڕێنماییەکان پێویستە لەگەڵ ھاوتا ماددە یاساییەکانی خۆی بێت، ھەروەھا لەژێر چاودێری کامێرا و تیمی ناو زیندان دایە، پێویستە وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رێگە بە دەستێوەردانی دەزگایەکی ئەمنی نەدات لەناو چاکسازی، ھەروەھا ڕەفتارانەش پێچەوانەی ئەو بەڵێن و درۆشمە بێ کردارانەی سەرۆکی حکومەتن کە لە کۆبونەوەکەدا کردی.

پێشتریش لەناو چاکسازیەکان ھەولێر و دھۆک زیندانیانی بادینان لەسەر پەیوەندی تەلەفۆنی و دەربڕینی بۆچونی خۆیان سزادراون، ھەندێک لە کتێبە ئاسایەکان لێ قەدەغەکراون و بێ بەشکراون لە خوێندن و خولی میوزیک و چەند مافێکیان، ھەروەھا پێنچ چالاکوانی شێلادزێ دوای سزادانیان و تەواوکردنی حوکمەکەیان ماوەی زیاتر لە مانگێک لە لایەن ئاسایشی گشتی ھەولێر ڕێگێری لێکرا بگوازرێنەوە بۆ چاکسازیی تا رێکارە یاسایی و ئیداریەکانی تەواو بکرێن و ئازادبکرێن.

پرۆسەی گرتن و ڕفاندنی چالاکوان و رۆژنامەنوسانی بادینان ھەر لە یەکەم رۆژا تا ئێستا نایاسای و نا دیموکراسییە، کە دوای ئەم ھەموو نیگەرانی ناوخۆ، نوێنەری وڵاتان لە ھەرێم (کونسۆڵخانەکان) و بەغداد (باڵیوزخانەکان) و رێکخراوە جیھانیەکانی مافی مرۆڤ چاوەڕێی ئەوە بووین حکومەتی ھەرێم و بەدیاریکراوی پارتی دیموکراتی کوردستان پێداچونەوویەک لە سیاسەتی خۆیدا بکات دەربارەی پرسی ئازادی بیروڕا و کاری رۆژنامەنوسی و ئاشتەواییەک دروست ببێت، بەڵام بەداخەوە ھێشتا زیندانیانی بادینان سزادەدرێن و ڕێگە بە بەشێک لە رۆژنامەنوسان نادرێن بگەڕێنە زێدی خۆیان و بە بیرکردنەوەیەکی سادیزمانە چێش لەم سەرکوتکاری و ترس و توقاندنە دەبینێت و ھیچ ھەنگاوێکی پراکتیکی نەناوە بۆ چارەسەرکردنی ئەم پرسە، بەم سیاسەتکردنەش سومعەی ھەرێمەکەمان ناشرینتر دەبێت وئەمەش لە قازانجی ھیچ لایەنێکدا نیە.

ئەیھان سەعید - رۆژنامەنوس و نوێنەری زیندانیانی بادینان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×