تەندروستی چەمچەماڵ رایگەیاند، پاش ئەنجامدانی پشكنین بۆ ئەو كەسانەی توشی سكچون و رشانەوە بون دەركەوت 21 كەسیان توشی نەخۆشی كۆلێرا بون.
ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ، ئەمڕۆ دوشەممە، لە راگەیەندراوێكدا وتی، هەمو ئەو سامپڵانەی لە نەخۆشخانەو مەڵبەندە تەندروستییەکان وەرگیرابون لەو کەسانەی توشی سکچون و ڕشانەوەبون و گومانی نەخۆشی کۆلێرایان لێ ئەکرا، كۆكرانەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕو، دوای ئەنجامدانی شیکاری بەکرۆلۆجی بۆ سەرجەمیان لەلایەن تیمێکی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی چەمچەماڵ سەر بەبەڕێوەبەرایەتیمان دەرکەوت (٢١) کەسیان توشی نەخۆشی کۆلێرابون.