سەركردەیەكی هاوپەیمانی فەتح، ئەمڕۆ سێشەممە، ناوی سێ كەسی ئاشكراكرد كە چوارچێوەی هەماهەنگی تاوتوێی كاندیدكردنیانی كردوە بۆ پۆستی سەرۆك وەزیرانی داهاتوی عێراق.
ئاوێنە: عەلى فەتلاوى، سەركردە لە هاوپەیمانی فەتح كە بەشێكە لە چوارچێوەی هەماهەنگی، لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاند، "سێ ناو لەلایەن چوارچێوەى هەماهەنگییەوە تاوتوێ کراون بۆ ئەوەى کاندیدبکرێن بۆ پۆستى سەرۆک وەزیران."
ئاشكراشیكرد، ئەو سێ ناوە بریتین لە: شیاع سودانى، نورى مالیکى و قاسم ئەعرەجى.
بەقسەی عەلی فەتلاوى، شیاع سودانى چانسى زیاترە بۆ كاندیدكردن، چونکە دۆسیەى گەندەڵى لەسەر نییە و هەورەها کەسێکى بەهێزە و مشتومڕاویی نییە، زۆرێک لەلایەنەکان پشتیوانى دەکەن.