لە سلێمانی هێرشكرایە سەر ماڵێك
  2022-06-29       734       

لە گەڕەكی كازیوەی شاری سلێمانی دەنگی تەقینەوە لە ماڵێكدا بیسترا كە بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بە نارنجۆك هێرشكراوەتە سەر ئەو ماڵەو دەنگۆی برینداربونی دو كەسیش هەیە.

ئاوێنە: ئەمشەو چوارشەممە، له‌گه‌ڕه‌كی كازیوه‌ی شاری سلێمانی ده‌نگی دو ته‌قینه‌وه‌ بیسترا و به‌پێی زانیارییه‌ سه‌ره‌تاییه‌كان دو كه‌س برینداربون.

هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان به‌ دو نارنجۆك هێرشكراوه‌ته‌ سه‌ر ماڵێك لەو گەڕەكەو له‌ ئێستاشدا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ شوێنی روداوه‌كه‌ن.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×