بانكی ناوەندی عێراق: گۆڕانكاری لە نرخی دۆلاردا ناكرێت
  2022-07-02       546       

بانکی ناوەندی عێراق پێشبینی دەکات یەدەگی دراوە بیانیەکانی بگاتە (90) ملیار دۆلار و جەختی لەوەشکردەوە لە ئێستادا ناتوانن نرخی دۆلاری ئەمەریکی دەستکاری بکەن.

ئاوێنە: عەمار خەڵەف، جێگری پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ شەممە، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: لە ئێستادا یەدەگی دراوە بیانیەکان زیاتر لە (70) ملیار دۆلارە و پشبینی دەکەین تا کۆتایی ئەمساڵ بگاتە (90) ملیار دۆلار.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا ناتوانن نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار بگۆڕن و هیچ بیانویەك نییە بۆ گۆڕانکاری کردن و دەستکاری کردنی نرخی دۆلار.

وتیشی: دابەزاندنی نرخی دۆلار پەیوەندی بە بازاڕەوە هەیە و ئەگەر دایبەزێنین ئابوری وڵات دوچاری داڕمان دەبێت و ئەو بابەتە پەیوەستە بە سیاسیەتی نەختینەی وڵات.

ئەوەش لەكاتێكدا لەنێو پەرلەمانی عێراق هەوڵێكی پەرلەمانتاران هەیە بۆ دابەزاندنی نرخی دۆلار بەرامبەر بە دیناری عێراق.

لە مانگی کانونی یەکەمی ساڵی (2020) بە بڕیاری بانکی ناوەندنی حکومەتی عێراق نرخی هەر (100) دۆلارێکی ئەمەریکی بۆ (145) هەزار دیناری عێراقی بەرزکردەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×