دوكان: بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە نزیكەی 6000 هەزار پوش‌و پاوان دەسوتێت
  2019-06-29       607       



لەراگەیەنراوێكیدا بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی رایدەگەیەنێت بەهۆی كەوتنەوەی ئاگرەوە نزیكەی 6000 هەزار پوش‌و پاوان دەسوتێت، باس لەوەش دەكات لەدوای 48 كاتژمێر ئاگرەكەی قەزای دوكان كۆنترۆڵ كراوە.



ئاوێنە: بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان‌و ژینگەی سلێمانی راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوە كە تێیدا هاتوە " بەهۆکارێکی نادیارماوەی (2) ڕۆژە ئاگریکی بەرفراوان کەوتۆتەوە لەسنوری گوندی ( قەرەسرد ) لە قەزای دوکان هەرچەندە مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی دووكان بەهاوکاری لەگەڵ کارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان لەیەکەم ساتی کەوتنەوەی ئاگرەکەوە بەردەوام لەهەوڵ و ماندووبوندابوون بۆ کوژانەوەی ئاگرەکە بەڵام بەهۆی سەختی ناوچەکە و بوونی ڕەشەبا و مەترسی ( مین ) و نەبوونی کەرەستەی پێویست و تایبەت بە کوژاندنەوەی ئاگر کۆنترۆڵی ئاگرکە دژوار بوو هەربۆیە ئاگرەکە تەشەنەی کرد بۆ گوندەکانی ( قەرانگوێ + سێدەر+ کوێرەکان ) و دەوروبەری خوشبەختانە توانرا لەماوەی (48) کاتژمێردا بەهاوکاری هاووڵاتیانی سنورەکەو ئاگرکوژێنەوە کۆنترۆڵ بكرێت".



لەبارەی زیانەكانەوە رایدەگەیەنێت كە مەزەندە دەكرێت بە سوتانی نزیكەی 6000 هەزار دۆنم لەپوش‌و پاوان‌و سوتانی دەیان داری سروشتی، باس لەوەش دەكات سەرچاوەی ئاگر كەوتنەوەكە نادیارە‌و كارمەندانی بنكەی پۆلیسی دوكان‌و مێرگەپان‌و هاوڵاتیانی ناوچەكە رۆڵێكی باشیان بینیوە بۆ كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×